کتێبی پیرۆز چۆن باسی ڕەگەزبازی دەکات؟ ڕەگەزبازی گوناهە؟



پرسیار: کتێبی پیرۆز چۆن باسی ڕەگەزبازی دەکات؟ ڕەگەزبازی گوناهە؟

وه‌ڵام:
کتێبی پیرۆز بەردەوام پێماندەڵێت کە ڕەگەزبازی گوناهە (پەیدابوون ١٩: ١- ١٣، لێڤییەکان ١٨: ٢٢، رۆما ١: ٢٦- ٢٧، یەکەم کۆرنسۆس ٦: ٩). (ڕۆما ١: ٢٦- ٢٧) بەتایبەتی پێمان دەڵێت کە ڕەگەزبازی دەرەنجامی پشتگوێ خستن و سەرپێچی کردنی یەزدانە. بەپێی کتێبی پیرۆز، کاتێک خەڵکی بەردەوام دەبن لە گوناه و بێباوەڕی، یەزدان "تەواو دەستبەرداریان دەبێت" و تەنانەت وادەکات کە خراپەکارتر و بێڕەوشتر بن تاوەکو بێهیوایی و پووچی ژیانی دوور لە یەزدانیان نیشان بدات. (یەکەم کۆرنسۆس ٦: ٩) ڕایدەگەیەنێت کە ڕەگەزبازەکان نابنە میراتگری شانیشینی یەزدان.

یەزدان هەرگیز مرۆڤێک بەدیناهێنێت کە ئارەزووی ڕەگەزبازی تێدا بێت. کتێبی پیرۆز پێمان دەڵێت کە خەڵكی دەبنە ڕەگەزباز بەهۆی گوناهەوە (ڕۆما ١: ٢٤- ٢٧) و دواتر لەبەر ویستی خودی کەسەکان. لەوانەیە هەندێ کەس لەدایکبن کە ئارەزووی ڕەگەزبازی بکەن وەک چۆن دەکرێت مرۆڤەکان لەگەڵ لەدایکبوونیان حەزیان لە توندوتیژی و گوناهەکانی دیکە بێت. بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە ئەو کەسە گوناه بکات و خۆی بداتە دەست ئارەزووە گوناهبارییەکان. ئایا ئەگەر کەسێک هەر لەکاتی لەدایکبوونیەوە مەیلی بەلای تووڕەبوون و هەڵچووندا بچێ، ئیتر ئەمە مافی ئەوەی دەداتێ کە ڕووبکاتە ئەو ئارەزووە گوناهانە. بێگومان نەخێر، نابێت! بابەتی ڕەگەزبازیش هەمان شتە.

بەڵام نابێت ئەوەش لەیاد بکەین کە کتێبی پیرۆز، ڕەگەزبازی بە "گوناهی گەورەتر" لە گوناهەکانی دیکە نازانێت. هەموو گوناهێک بەلای خوداوە ناپەسەند و ئازاربەخشە. ڕەگەزبازی یەکێکە لەو شتانەی کە لە (یەکەم کۆرنسۆس ٦: ٩- ١٠)دا باسکراوە کە دەبنە هۆی ئەوەی نەتوانیت بچیتە ناو شانشینی یەزدانەوە. بەپێی کتێبی پیرۆز، ڕزگاری خودا چەندە لەبەردەستە بۆ کەسێکی داوێنپیس، بتپەرست، بکوژ و دز، بەهەمان ئەندازە بۆ کەسێکی ڕەگەزبازیش لەبەردەستە. هەروەها یەزدان پەیمانی بە هەموو ئەوانە داوە کە لەڕێگەی باوەڕیان بە عیسای مەسیح ڕزگارکراون، کە دەتوانن بەسەر گوناهدا سەرکەون و زاڵبن، ڕەگەزبازیش یەکێکە لەو گوناهانە (یەکەم کۆرنسۆس ٦: ١١، دووەم کۆرنسۆس ٥: ١٧، فیلیپی ٤: ١٣).



بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی



کتێبی پیرۆز چۆن باسی ڕەگەزبازی دەکات؟ ڕەگەزبازی گوناهە؟