settings icon
share icon
پرسیار

رێگای رزگاری بەپێی رۆما چییە؟

وه‌ڵام


رێگای رزگاری بەپێی رۆما، رێگەیەکە بۆ دەربڕینی موژدەی هەواڵی خۆشی رزگاری بە سوودوەرگرتن لە ئایەتەکانی سیپارەی رۆما. ئەمە رێگەیە سادەیە، لە هەمان کاتدا بەهێزە، بەڕوونی پێمان دەڵێت کە بۆچی پێویستمان بە رزگارییە، خودا چۆن رزگاری بۆ دابین کردین؛ چۆن دەتوانین بەدەستی بێنین و ئەنجامەکانی رزگاری کامانەن.

یەکەم ئایەتی "رێگای رزگاری بەپێی رۆما" بریتییە لە (رۆما ٣: ٢٣) کە دەڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گوناهیان كرد و له‌ شكۆی خودا كه‌وتن." هەموومان گوناهمان کردووە و کارێکمان کردووە کە خودا پێی خۆش نییە. کەس بێتاوان نییە. (رۆما ٣: ١٠- ١٨) وێنەیەکی روونتر لە گوناه و ئەنجامەکانی لە ژیانماندا دەخاتە بەردەستمان. دووەم ئایەت بریتییە لە (رۆما ٦: ٢٣)، کە باسی دەرەنجامەکانی گوناهمان بۆ دەکات. "چونكه‌ كرێی گوناه مردنه‌، به‌ڵام دیاری خودا ژیانی هه‌تاهه‌تاییه‌ له‌ عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان." لە بەرانبەر ئەنجامدانی سزاکانمان مەرگمان دەستکەوتووە، نەک تەنیا مەرگی جەستەیی بەڵکو مەرگی ئەزەلی و ناکۆتا!

ئایەتی سێیەم بریتییە لە بەشی دووەمی (رۆما ٦: ٢٣) کە دەڵێت: "بەڵام دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە لە عیسای مەسیحی گەورەمان." (رۆما ٥: ٨) دەڵێت: "به‌ڵام خودا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ سه‌لماندین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له‌ پێناوماندا مرد." عیسای مەسیح لە پێناوی ئێمەدا گیانی سپارد! مەسیح بە مردنی لەسەر خاچ باجی گوناهەکانی ئێمەی دا. هەستانەوەی مەسیح لەنێو مردووان سەلماندی کە خودا مەرگی مەسیحی وەکو باجی گوناهەکانی ئێمە قبووڵ کرد.

چوارەم ئایەت بریتییە لە (رۆما ١٠: ٩) کە دەڵێت: "چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ده‌مت عیسای پەروەردگاردا نا و به‌ دڵ باوه‌ڕت كرد كه‌ خودا له‌ناو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه‌، ڕزگار ده‌بیت." بەهۆی ئەوەی کە مەسیح لەجێگەی ئێمە بووە قوربانی، ئەوا تاکە شتێک کە ئێستا دەبێت بیکەین ئەوەیە کە ئیمان و باوەڕمان بە مەسیح هەبێت و ئیمانمان بەوە هەبێت کە مەرگی سەر خاچ لەپێناو پێدانی باجی سزای گوناهەکانی ئێمە بوو. (رۆما ١٠: ١٣) دەڵێت: "چونکە هه‌ر كه‌سێك به‌ ناوی یه‌زدانه‌وه‌ بپاڕێته‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت." عیسا گیانی سپارد لە پێناو سزای گوناهەکانی ئێمە و بە مردنی ئێمەی لە مردنی ئەزەلی رزگار کرد. هەرکەسێک عیسای مەسیح وەکو پەروەردگار و رزگارکاری خۆی قبووڵ بکات ئەوا رزگاری دەبێت و گوناهەکانی دەبەخشرێت.

کۆتا ئایەت لە "رێگای رزگاری بەپێی رۆما" باسی دەرەنجامەکانی رزگاری دەکات. (رۆما ٥: ١) ئەم پەیامە نایابە لەخۆ دەگرێت: "كه‌واته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ باوه‌ڕ بێتاوان كراوین، به‌هۆی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ خودا ئاشتیمان هه‌یه." لەڕێگەی عیسای مەسیح دەتوانین پەیوەندییەکی پڕ لە ئاشتی و ئارامیمان لەگەڵ خودا هەبێت. (رۆما ٨: ١) فێرمان دەکات: "کەواتە ئێستا تاوابنارکردن بۆ ئەوانە نییە کە لە عیسای مەسیحدان." مردنی مەسیح لەجێگەی ئێمە وای کرد کە هەرگیز لەبەر گوناهەکانمان تاوانبار نەکرێین. خودا لە (رۆما ٨: ٣٨- ٣٩) ئەم پەیمانە بەهادارەمان پێدەدات کاتێک دەڵێت: "چونكه‌ دڵنیام نه‌ مردن و نه‌ ژیان، نه‌ فریشته‌كان و نه‌ سه‌رۆكه‌كان، نه‌ شته‌كانی ئێستا و نه‌ شته‌كانی داهاتوو، نه‌ هێزه‌كان، نه‌ به‌رزی و نه‌ قووڵی، نه‌ به‌دیهێنراوی دیكه‌، ناتوانێت له‌ خۆشه‌ویستی خودا جیامان بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌ماندایه‌."

دەتەوێت شوێن رێگای رزگاری بەپێی رۆما بکەویت؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە، دەتوانی ئەم نوێژەی خوارەوە بۆ خودا بەرز بکەیتەوە. له‌ بیرت بێت کە وتنی ئه‌م نوێژە یان هه‌ر نوێژێکی دیکە نابێتە هۆی رزگاریت. ته‌نیا باوەڕ به‌ مەسیح دەتوانێت لە گوناه رزگارت بکات. ئه‌م نوێژە تەنیا رێگایه‌که‌ لە ده‌ربڕینی باوەڕتان به‌ خودا و سوپاس کردنیەتی کە بەخشینی بۆ ئامادە کردوویت‌. "ئەی پەروەردگار، من دەزانم کە گوناهم بەرامبەر کردوویت هەربۆیە شایانی ئەوەم کە سزام بدەیت. بەڵام عیسای مەسیح سزاکەی منی گرتە ئەستۆی خۆی تاکو من بەهۆی باوەڕم لە ئەودا ببەخشرێم. متمانەم پێتە کە رزگارم دەکەیت. زۆر زۆر سوپاس ئەی پەروەردگار بۆ نیعمەت و بەخشینە بێ هاوتاکەت، کە ژیانی جاویدانییە! ئامین!"

ئایا به‌ هۆی خوێندنەوەی ئەم بابەتەوە بڕیارت دا کە لە قوڵایی دڵەوە باوەڕ بە مەسیح بێنیت‌؟ ئه‌گه‌ر وایه‌‌، تکایه، کرتە له‌ سه‌ر ئەم نوسینەی خوارەوە "ئه‌مڕۆ مەسیحم لە ناخی دڵەوە قبووڵ کرد" بکە.
English



بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی

رێگای رزگاری بەپێی رۆما چییە؟
Facebook icon Twitter icon Pinterest icon Email icon
© Copyright Got Questions Ministries