settings icon
share icon
پرسیار

رۆحی پیرۆز (روح المقدس) کێیە؟

وه‌ڵام


چەندین تێگەیشتنی هەڵە لەسەر شوناسی رۆحی پیرۆز هەیە. هەندێک کەس رۆحی پیرۆز وەکو هێزێکی جادوویی سەیردەکەن. هەندێکی دیکەش پێیانوایە کە ئەم هێزە کە بە شوێنکەوتووانی مەسیح دراوە، هی ئەوان نییە و لەلایەن خوداوە پێیان بەخشراوە. بەڵام ئەی کتێبی پیرۆز چی لەبارەی ناسنامەی رۆحی پیرۆزەوە دەڵێت؟ کتێبی پیرۆز سادە و روون دەڵێت کە رۆحی پیرۆز خودایە. هەروەها پێمان دەڵێت کە کەسایەتییەکی خودایی هەیە و خاوەنی بیر و هزر و هەست و ویست و ئیرادەیە.

ئەو راستییەی کە رۆحی پیرۆز خودایە لە چەندین ئایەتی کتێبی پیرۆزدا بە روونی دەبینرێت، لەوانە (کرداری نێردراوان ٥: ٣- ٤). لەم ئایەتەدا پەترۆس سەرزەنشتی حەنانیا دەکات کە بۆچی درۆی لەگەڵ رۆحی پیرۆز کردووە و پێی دەڵێت "کە ئەو درۆی لەگەڵ مرۆڤ نەکردووە بەڵکو درۆی لەگەڵ خودا کردووە." زۆر روونە کە درۆکردن لەگەڵ رۆحی پیرۆز درۆکردنە لەگەڵ خودا. هەروەها دەزانین کە رۆحی پیرۆز خودایە چونکە تایبەتمەندییەکانی خودای هەیە. لە نموونەدا، ئەو راستییەی کە رۆحی پیرۆز لە هەمان ساتدا لە هەموو شوێنێکە، لە (زەبوورەکان ١٣٩: ٧- ٨) دەبینرێت؛ "بۆ كوێ‌ بچم له‌ ڕۆحی تۆ؟ بۆ كوێ‌ هه‌ڵبێم له‌ ڕوخسارت؟ ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وم بۆ ئاسمان، ئه‌وه‌تا تۆ له‌وێی، ئه‌گه‌ر له‌ناو جیهانی مردووان ڕاكشێم، ئه‌وه‌تا تۆ له‌وێی." پاشان لە (یەکەم کۆرنسۆس ٢: ١٠- ١١) تایبەتمەندی هەموو شتێک زانینی(هیچ شتێک نییە نەیزانێت) رۆحی پیرۆز دەبینین؛ "به‌ڵام خودا به‌هۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشكرا كردین چونكه‌ ڕۆح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێت، ته‌نانه‌ت قووڵی ناخی خوداش. چ مرۆڤێك ده‌زانێت مرۆڤ چی تێدایه‌، ڕۆحی مرۆڤ نه‌بێت كه‌ له‌ناویدایه‌؟ به‌م شێوه‌یه‌ كه‌س نازانێت خودا چی تێدایه‌ ڕۆحی خودا نه‌بێت."

دەزانین کە رۆحی پیرۆز بەدڵنیاییەوە کەسێكی خوداییە چونکە خاوەنی بیر و هزر و ویست و ئیرادەیە. رۆحی پیرۆز بیردەکاتەوە و دەزانێت (یەکەم کۆرنسۆس ٢: ١٠). رۆحی پیرۆز دڵتەنگ دەبێت (ئەفەسۆس ٤: ٣٠). رۆحی پیرۆز بۆمان دەپاڕێتەوە و داکۆکیمان لێدەکات (رۆما ٨: ٢٦- ٢٧). بە پێی ویست و ئیرادەی خۆی بڕیار دەدات (یەکەم کۆرنسۆس ١٢: ٧- ١١). رۆحی پیرۆز خودایە، سێیەمی سێیانە (ثالوث)ی پیرۆزە. رۆحی پیرۆز وەکو خودا دەتوانێت ببێت بەو دڵنەواییکار و ببێت بەو راوێژکارەی کە مەسیح پەیمانی هاتنی دا (یۆحەنا ١٤: ١٦، ٢٦، ١٥: ٢٦).

English



بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی

رۆحی پیرۆز (روح المقدس) کێیە؟
Facebook icon Twitter icon Pinterest icon Email icon
© Copyright Got Questions Ministries