عیسا مه‌سێح کێیه؟
پرسیار: عیسا مه‌سێح کێیه؟
وه‌ڵام:
به پێچه‌وانه‌ی پرسیاری "داخوا خوا هه‌یه؟"، هه‌ندێکی که‌م له خه‌ڵک له سه‌ر هه‌بوونی عیسا مه‌سێح پرسیار ده‌پرسن. له سه‌ر باوه‌ڕی گشتی، عیسا پیاوێکی ههقێقییه که ۲۰۰۰ ساڵی پێش له ئیسراییلدا پێی نایه سه‌ر زه‌وی. بابه‌تی جێی باس، شوناسی ته‌واوی عیسایه. ته‌قریبه‌ن هه‌موو ئایینه گه‌وره‌کان، به‌مجۆره فێر ده‌که‌ن که عیسا پێغه‌مبه‌ر، یان مامۆستایه‌کی چاک یان پیاوێکی ئاسمانی بووه.
چ.س.لەویس له په‌ڕتووکی خۆیدا به ناوی مەرە چحرییستییئنییتی / مهسێحییهتی په‌تی به‌مجۆره ده‌نووسێت: "له‌م په‌ڕتووکه‌دا تێده‌کۆشم به‌ر وته‌یه‌کی ساویلکانه بگرم که خه‌ڵک به گشتی سه‌باره‌ت به‌و (عیسا مه‌سێح) ده‌ڵێن: "ئاماده‌م عیسا وه‌کو مامۆستای گه‌وره‌ی ئه‌خلاق په‌سند بکه‌ن به‌ڵام ئیدیعای خوا بوونی ئه‌و قبووڵ ناکه‌م." ئه‌مه شتێکه که نابێ بیڵێین. پیاوێ که به‌ته‌نیا مرۆڤه و شتگه‌لێک ده‌ڵێت که عیسا وتوویه، ناتوانێت مامۆستایه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌خلاق بێت. یان شێته؛ به راده‌ی پیاوێ که خۆی به هێلکه‌ی کوڵاو ده‌زانیت، یان شه‌یتانه. ده‌بێ هه‌ڵبژێرن. یان ئه‌م پیاوه کوڕی خوا بوو و هه‌یه، یان پیاوێکی شێت یان شتێکی خراپتر له‌وه بووه. ده‌توانن به هۆی نه‌زانی، ئه‌و بێ ده‌نگ بکه‌ن، تفی لێ بکه‌ن و ئه‌و به بۆنه‌ی شه‌یتانی بوون، بکوژن؛ یان ده‌توانن بکه‌ونه سه‌ر پێی و ئه‌و به خوا و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بزانن. به‌ڵام نابێت به‌و ئاکامه ساویلکانه و بێ واتایه بگه‌ین که ئه‌و مامۆستای گه‌وره‌ی مرۆڤ بووه. ئه‌و وه‌ها بژارده‌یه‌کی نه‌ناوه‌ته به‌ر ده‌ستی ئێمه و وه‌ها مه‌به‌ستێکیشی نه‌بووه."
که‌وایه عیسا له‌سه‌ر شوناسی خۆی چ ئیدیعایه‌کی هه‌یه؟ ئینجیل سه‌باره‌ت به‌و چی ده‌ڵێت؟ سه‌ره‌تا که‌لامی عیسا له جان ۱۰:۳۰ دا چاو لێکه‌ین: "من و باوکم یه‌کێکین". له روانینی یه‌که‌مدا، وه‌ها رسته‌یه‌ک ئیدیعای خوابوون ناگه‌ینێت. وێرای ئه‌وه، سه‌رنجی دژکرده‌وه‌ی جووله‌که‌کان سه‌باره‌ت به‌م وته‌یه بده‌ن. جووله‌که‌کان له وه‌ڵامدا وتیان: "تۆ به بۆنه‌ی هیچ کام له‌مانه به‌رده‌باران ناکه‌ین، به‌ڵکو به بۆنه‌ی کوفر وتن ئه‌م کاره ده‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ، به‌ته‌نیا مرۆڤێکی، ئیدیعای خوایه‌تی ده‌که‌ی" (جان ۱۰:۳۳). جووله‌که‌کان زانییان به ئیدیعای عیسا له سه‌ر خوابوونی. له ئایاته‌کانی دواتردا، عیسا به وتنی رسته‌ی "من ئیدیعای خواییم نه‌کرد"، قه‌ت جووله‌که‌کان راسته‌و ناکاته‌وه. ئه‌مه نیشان ده‌دات که عیسا به وتنی "من و باوکم یه‌کێکین"(جان ۱۰:۳۰)، به راستی ئیدیعای خوایی کردووه. جان ۸:۵۸ نموونه‌یه‌کی تر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه: "عیسا له وه‌ڵامدا وتی: "من هه‌قێقه‌ت به ئێوه ده‌ڵێم، پێش له‌دایکبوونی ئیبراهیم، من هه‌بووم!"". ئه‌م جاره‌ش جووله‌که‌کان له وه‌ڵامدا، تێکۆشان بۆ به‌رده‌بارانی عیسا (جان ۸:۵۹). راگه‌یاندنی شوناس له‌لایه‌ن عیساوه به رسته‌ی "من هه‌بووم"، رسته‌یه‌که که به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له په‌ڕتووکی ته‌ورات بۆ ناوی خوا به کار هێنراوه (ئیکسۆدوس ۳:۱۴). ئه‌گه‌ر عیسا شتێک وه‌کو ئیدیعای خوابوونی نههێنابایته ئاراوه، که له سه‌ر باوه‌ڕی جووله‌که‌کان کوفراوییه، که‌وایه بۆچی ده‌بێت سه‌رله‌نوێ بۆ به‌رده‌باران کردنی ئه‌و تێکۆشن.
جان ۱:۱ ده‌ڵێت: "وشه، خوا بوو." جان ۱:۱۴ : "ئه‌م وشه‌یه بوو به جه‌سته." ئه‌مه به روونی پیشان ده‌دات که عیسا خوایه له جه‌سته‌دا (جه‌سته‌ی خوایه). یه‌کێ له حه‌وارییه‌کان به ناوی تۆماس سه‌باره‌ت به عیسا وا ده‌ڵێت: "خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و خوای من" (جان ۲۰:۲۸). عیسا ئه‌و راست ناکاته‌وه. پێغه‌مبه‌ری خوا، پاوول ئه‌و به‌مجۆره وه‌سف ده‌کات: "... عیسا مه‌سێح، خوا و راگارکهری ئێمه"(تیتوس ۲:۱۳). پێغه‌مبه‌ری خوا، پیتێریش هه‌ر ئه‌م رسته‌یه ده‌ڵێت: "... عیسا مه‌سێح، خوا و راگارکهری ئێمه"(۲ پیتێر ۱:۱). خوای باوکیش شوناسی ته‌واوی عیسایه: "به‌ڵام سه‌باره‌ت به کوڕه‌که، ئه‌و وه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌ی خوا، ته‌ختی تۆ بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت و عه‌داڵه‌ت، عاسای (گۆچانی) پاشایه‌تی تۆ ده‌بێت"" په‌رتووکی ته‌وراتیش راگه‌یاندنی خوایی له‌لایه‌ن مهسێحهوه مه‌زنده ده‌کات: "چۆنکو بۆ ئێمه منداڵێک له دایک ده‌بێت، کوڕێک ده‌به‌خشرێت و حکوومه‌ت به ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌بێت. و ئه‌و به راوێژکاریی جێی سه‌رسووڕمان، خوای گه‌وره، باوکێکی هه‌رمان (نه‌مر)، شازاده‌ی ئارامی ده‌زانن"( ئه‌شعییا ۹:۶).
که‌وایه، هه‌روه‌ها که چ.س.لەوییس ده‌ڵێت، ئێمه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌مان نییه که به عیسا وه‌کو مامۆستایه‌کی چاک باوه‌ڕمان هه‌بێت. عیسا به روونی و به بێ نکۆڵی ئیدیعای خوایی کرد. ئه‌گه‌ر خوا نه‌بێت، که‌وایه درۆزنێکه و که‌وایه، ناتوانێت پێغه‌مبه‌رێک، مامۆستایه‌کی چاک یان پیاوێکی ئاسمانی بێت. "زانستهوانانی" نووژه‌ن، له تێکۆشانێکدا بۆ روونکردنه‌وه و شرۆڤه‌ی وشه‌کانی عیسا ئیدیعایان کرد که "عیسای هه‌قێقی مێژوو" زۆربه‌یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ی که ئینجیل به ده‌می ئه‌ویه‌وه ههڵوهستووه، نه‌گوتووه. ئێمه کێین که له سه‌ر که‌لامی خوا سه‌باره‌ت به وته‌کان یان نه‌وتراوه‌کانی عیسا باس بکه‌ین؟ چلۆن مومکینه "زانستهوانێک" که دوو هه‌زار ساڵ له کاتی عیساوه مه‌ودای هه‌یه، به گوێره‌ی که‌سانێک که له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ژیاون، خزمه‌تیان پێ کردووه و له‌لایه‌ن خودی عیساوه فێرکراون، روانگه‌یه‌کی چاکتری له‌سه‌ر وته‌کان یان نهووتراوهکانی عیسا هه‌بێت (جان ۱۴:۲۶)؟
به چ هۆیه‌ک پرسیار له‌سه‌ر شوناسی هه‌قێقی عیسا زۆر گرنگایه‌تی هه‌یه؟ بۆچی خوابوون یان نه‌بوونی عیسا گرنگه؟ گرنگترین هۆی خوابوونی عیسا ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌و خوا نه‌بوایه، مه‌رگی ئه‌و بۆ دانه‌وه‌ی تاوانی سزای گوناحه‌کانی خه‌ڵکی جیهان به‌س نه‌بوو (۱ جان ۲:۲). به‌ته‌نیا خوا ده‌توانێت تاوانی وه‌ها سزایه‌کی بێ کۆتایی بداته‌وه. (رۆمی ۵:۸؛ ۲ قۆرنتیان ۵:۲۱). به‌ته‌نیا له رێگای ئیمان به مهسێحهوهیه که ده‌کرێ به رزگاریی بگه‌ن. هۆی ئه‌وه‌ی که عیسا ته‌نیا رێگای رزگارییه، خوابوونی ئه‌وه. خوایی عیسا هۆی ئه‌م ئیدیعایه‌ی ئه‌وه: "من رێگای راست و هه‌قێقه‌ت و ژیانم. هیچ که‌س ناڕواته لای باوکم مه‌گه‌ر له رێگای منه‌وه"(جان ۱۴:۶).
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی
عیسا مه‌سێح کێیه؟
|