settings icon
share icon
پرسیار

بە کێ دەوترێت مەسیحی؟

وه‌ڵام


ئەگەر وشەی "مەسیحی" لە فەرهەنگی زمان بنووسیت، شتێکی لەم چەشنەت دەست دەکەوێت‌: "مەسیحی بەو کەسە دەوترێت کە باوەڕی وایە عیسا مەسیحە یان بەو کەسە دەوترێت کە باوەڕی بە ئایینێکە کە پشت بە فێرکردنەکانی مەسیح دەبەستێت." هەرچەندە ئەم پێناسەیە دەستپێکێکی باشە به‌ڵام وه‌کو پێناسه‌ی زۆربەی فەرهەنگەکانی دیکە نەیتوانیوە واتای حه‌قیقی مەسیحی بوون بە پێی ئینجیل دەربخات. وشه‌ی "مەسیحی" سێ جار له‌ په‌ڕتووکی پەیمانی نوێدا ئاماژەی پێکراوە (کردار ١١: ٢٦، ٢٦: ٢٨، یەکەم پەترۆس ٤: ١٦). پەیڕه‌وانی عیسای مه‌سیح لە ئەنتاکییە، یەکەم کەس بوون کە پێیان وترا مەسیحی (کردار ١١: ٢٦) چونکە کردار و ئاکار و گوفتاریان وەکو مه‌سیح بوو. وشه‌ی "مەسیح" له رووی زمانەوانییەوە به‌ واتای "سه‌ر به‌ گروپی مەسیح" یان "پێڕه‌وی مەسیح" بوونه‌. وشەی "مەسیحی" بە دەقیقی واتە "پابەند بوون بە حیزبی مەسیح" یان "شوێنکەوتووی مەسیح."

به‌داخه‌وه‌ به‌ پێی تێپەربوونی زەمەن، وشه‌ی "مەسیحی" زۆربەی واتا سەرەکییەکەی خۆی لەدەستداوە و زۆربەی جار بە کەسێک دەوترێت مەسیحی کە دیندار بێت یاخود بەهای بەرزی ئەخلاقی هەبێت بەڵام لەوانەیە شوێنکەوتووی راستەقینەی مەسیح نەبن. زۆرن ئەو کەسانەی کە تەنها لەبەرئەوەی حەفتانە دەڕۆن بۆ کەنیسە یان لە وڵاتێکی "مەسیحیدا" دەژین، خۆیان به‌ مەسیحی ده‌زانن. به‌ڵام سەردانکردنی کەنیسە و خزمه‌تکردنی کەسانی لێقەوماو یان کەسێکی چاک بوون، واتای ئەوە نییە کە تۆ مەسیحیت‌. وەک چۆن بە رۆیشتن بۆ گەراج نابیتە ئۆتۆمبێل، بەهەمان شێوەش بە ڕۆیشتن بۆ کەنیسە نابیت بە مەسیحی. ئەندام بوون لە کەنیسەیەکدا، بەشداری کردنی بەردەوام لە کۆبوونەوەکانی کەنیسە، یان هاوکاری کردنی کەنیسە، بەو واتایە نییە کە تۆ مەسیحیت. ‌

کتێبی پیرۆز فێرمان دەکات کە ئەنجامدانی کاری باش نابێتە هۆی ئەوەی کە جێی رەزامەندی خودا بین. لە (تیتۆس ٣: ٥) نووسراوە: " نه‌ك به‌هۆی كاری ڕاستودروست كه‌ ئێمه‌ كردوومانه‌، به‌ڵكو خودا به‌گوێره‌ی به‌زه‌یی خۆی ڕزگاری كردین، به‌ شوشتنی له‌دایك بوونه‌وه‌ و نوێكردنه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز." کەواتە، مەسیحی ئەو کەسەیە کە دووبارە لەدایک بووەتەوە و نوێ بووەتەوە لەلایەن خوداوە (یۆحەنا ٣: ٣، یۆحەنا ٣: ٧، یەکەم پەترۆس ١: ٢٣) هەروەها باوەڕ و متمانەی بە عیسای مەسیح هەیە. (ئەفەسۆس ٢: ٨) پێمان ده‌ڵێت کە "به‌ نیعمه‌ت ڕزگارتان بوو به‌هۆی باوه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له‌ خۆتانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو دیاری خودایه‌."

مەسیحیی راسته‌قینه‌ که‌سێکه‌ به‌ خودی عیسای مەسیح و کرده‌وه‌کانی ئه‌و باوەڕ و متمانەی هەیە‌، به‌ تایبەتی ئیمان و باوەڕی بەوە هەبێت کە بە بۆنەی باجی گوناهەکانی ئێمەوە لە خاچ درا و لە رۆژی سێیەمدا لە نێو مردووان هەستایەوە. (یۆحەنا ١: ١٢) پێمان دەڵێت: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشوازییان لێی كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ ناوی هێنا، مافی پێدان ببنه‌ منداڵی خودا." نیشانه‌کانی مەسیحییه‌کی راستەقینە، خۆشویستنی خەڵکی دیکە و پەیڕه‌وی کردنی وشەکانی خودایە (یەکەم یۆحەنا ٢: ٤، ١٠). مەسیحییه‌کی راسته‌قینه‌ بەدڵنیاییەوە رۆڵەی خودایە، ئه‌ندامێکە له‌ خێزانی حه‌قیقی خودا و که‌سێکه‌ کە له‌ رێگای باوەڕی‌ به‌ عیسای مەسیح، ژیانێکی نوێی پێ به‌خشراوه‌.

ئایا به‌ هۆی خوێندنەوەی ئەم بابەتەوە بڕیارت دا کە لە قوڵایی دڵەوە باوەڕ بە مەسیح بێنیت‌؟ ئه‌گه‌ر وایه‌‌، تکایه، کرتە له‌ سه‌ر ئەم نوسینەی خوارەوە "ئه‌مڕۆ مەسیحم لە ناخی دڵەوە قبووڵ کرد" بکە.
English



بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی

بە کێ دەوترێت مەسیحی؟
Facebook icon Twitter icon Pinterest icon Email icon
© Copyright Got Questions Ministries