به‌رنامه‌ی رزگاریی/رێگای رزگاریی چییه؟
پرسیار: به‌رنامه‌ی رزگاریی/رێگای رزگاریی چییه؟
وه‌ڵام:
داخوا برسیتانه؟ مه‌به‌ست برسیه‌تی جه‌سته‌یی نییه، داخوا له ژیانتاندا، برسی و ئۆگری شتێکی زۆرترن؟ داخوا شتێک له ده‌روونتاندا هه‌یه که وێده‌چێت که هیچ کاتێ قانیع نابێت؟ به‌مجۆره، عیسا رێگای دروسته! عیسا وتی: "من نانی ژیانم. ئه‌و که‌سه‌ی که به‌ره‌و لای من بێت، قه‌ت به برسیه‌تی ناگه‌ڕێته‌وه و ئه‌و که‌سه‌ی که باوه‌ڕی به من بێت قه‌ت تینوو نابێت" (جان ۶:۳۵).
داخوا سه‌ر لێ شێواون؟ داخوا وێده‌چێت که هیچ کاتێ رێگا یان ئامانجی ژیانتان نادۆزنه‌وه؟ داخوا به‌وجۆره دێته به‌رچاو که که‌سێ چراکانی کوژاندووه‌ته‌وه و ئێوه ناتوانن کلیله‌که‌ی بدۆزنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وایه، عیسا رێگای راسته! عیسا ده‌ڵێت: "من رووناکایی جیهانم. هه‌ر که‌سێ به دوای مندا بێت، قه‌ت له تاریکیدا به رێگا ناڕوات، به‌ڵکو تیشکی ژیانی ده‌بێت" (جان ۸:۱۲).
داخوا تاکو ئێستاکه هه‌ستتان به‌وه‌ی کردووه که هه‌موو درگاکانی ژیان له سه‌رتان داخراوه؟ داخوا پاش تێکۆشانی زۆر بۆ کردنه‌وه‌ی درگای فراوان، تێگه‌یشتوون که ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌م درگایانهوهیه، پووچه‌ڵ و بێ واتا بووه؟ داخوا له درگایه‌ک به‌ره‌و ژیانی ته‌واو و جێی ره‌زامه‌ندی ده‌گه‌ڕێن؟ ئه‌گه‌ر وایه، عیسا رێگای راسته! عیسا ده‌ڵیت: "من درگایهکم که هه‌موو که‌سێ له رێگای منه‌وه دێته ناو، رزگار ده‌بێت. دێته ناو و ده‌چێته ده‌رێ و له‌وه‌ڕگه‌یه‌ک ده‌دۆزێته‌وه" (جان ۱۰:۹).
داخوا مرۆڤه‌کانی تر، به‌رده‌وام ده‌بنه هۆی ناڕه‌حه‌تی ئێوه؟ داخوا پێوه‌ندییه‌کانی ئێوه پووچه‌ڵن و گرنگایه‌تییان نییه؟ داخوا به‌وجۆره دێته به‌رچاو که تێده‌کۆشن له ئێوه که‌ڵکی ناله‌بار وه‌رگرن؟ ئه‌گه‌ر وایه، عیسا رێگای راسته! عیسا وتی: "من ئه‌و شوانه چاکه‌م. شوانی چاک ژیانی خۆی بۆ مه‌ڕه‌کانی به‌خت ده‌کات. من ئه‌و شوانه چاکه‌م، مه‌ڕه‌کانی خۆم ده‌ناسم و مهڕهکانیشم ئه‌من ده‌ناسن" (جان ۱۰:۱۱، ۱۴).
داخوا ده‌تانه‌وێت بزانن که پاش ئه‌م ژیانه چ روو ده‌دات؟ داخوا له ژیان به بۆنه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که به گه‌نده‌لیا ده‌کێشرێن و خراپ ده‌بن، ماندوو بوون؟ داخوا تاکو ئێستاکه له سه‌ر واتاداربوونی ژیان گومانتان کردووه؟ داخوا ده‌تانه‌وێت پاش مه‌رگیش بژیێن؟ ئه‌گه‌ر وایه، عیسا رێگای راسته! عیسا ده‌ڵیت: "من زیندووبوون و ژیانم. هه‌ر که‌سێ باوه‌ڕی به من ببێت، زیندوو ده‌بێت، ته‌نانه‌ت پاش مه‌رگ؛ و هه‌ر که‌سێ بژیێت و باوه‌ڕی به من بێت، قه‌ت نامرێت" (جان ۲۶-۱۱:۲۵).
رێگای راست چییه؟ هه‌قێقه‌ت چییه؟ ژیان چییه؟ عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: "من رێگای راست و هه‌قێقه‌ت و ژیانم. هیچ که‌س ناڕواته لای باوکم مه‌گه‌ر له رێگای منه‌وه" جان (۱۴:۶)
برسیه‌تی ئێوه، برسیه‌تی رۆحییه (مه‌عنه‌وییه) و به‌ته‌نیا به هه‌بوونی عیسا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. عیسا ته‌نیا که‌سێکه که ده‌توانێت تاریکایی له نێو ببات. عیسا، درگایه‌که به‌ره‌و ژیانێکی جێی ره‌زامه‌ندی. عیسا ئه‌و هاوڕێ و شوانه‌یه که لێی ده‌گه‌ڕان. عیسا ژیانه، له‌م جیهانه و له‌و جیهانهکهشدا. عیسا رێگای رزگارییه!
هۆی برسیهتیتان، هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ست ده‌که‌ن له تاریکیدا ون بوون، هۆی ئه‌وه‌ی که ناتوانن واتای ژیان بدۆزنه‌وه ئه‌مه‌یه که له خوا جیان. به وته‌ی ئینجیل ئێمه هه‌موومان تووشیاری گوناح بووین و که‌وایه له خوا جیا بووینه‌ته‌وه (په‌رتووکی کۆمه‌ڵی بن داوود ۷:۲۰؛ رۆمی ۳:۲۳). هه‌ستی پووچه‌ڵی له دڵتان‌دا هه‌ر ئه‌و نه‌بوونی خوایه له ژیانتاندا. ئێمه بۆ هه‌ڵکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوا خولقاوین. به بۆنه‌ی گوناحهکانمانهوه، له‌م پێوه‌ندییه دوور که‌وتووینه‌ته‌وه. له خراپترین رهوشیشدا، گوناحه‌کانی ئێمه ده‌بێته هۆی جیایی هه‌میشه‌یی ئێمه له خوا، له‌م ژیانه‌دا و له ژیانی ئه‌و جیهانیشدا (جان ۳:۳۶؛ رۆمی ۶:۲۳).
چۆن ده‌کڕێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت؟ عیسا رێگا چاره‌ی ئه‌وه‌یه! عیسا گوناحه‌کانی ئێمه‌ی گرته ئه‌ستۆ (۲ قۆرنتیان ۵:۲۱). به جیاتی ئێمه گیانی دا (رۆمی ۵:۸) و هه‌ڵگری سزایه‌ک بوو که ئێمه شیاوی بووین. سێ رۆژی دواتر، عیسا له شوێنگه‌ی مه‌رگ راپه‌ڕی و سه‌رکه‌وتنی خۆی له به‌رانبه‌ر گوناح و مه‌رگدا سه‌لماند (رۆمی ۵-۶:۴). بۆچی وه‌ها کارێکی کرد؟ عیسا بۆخۆی وه‌ڵامی ئه‌و کاره‌ی داوه‌ته‌وه: "هیچ که‌سێ عه‌شقێکی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی نییه که ژیانی خۆی بۆ هاوڕییه‌کانی به‌خت بکات" (جان ۱۵:۱۳). عیسا گیانی دا تاکو ئێمه بتوانین بژین. ئه‌گه‌ر ئیمانمان به عیسا ببێت و مه‌رگی به تاوانی دانه‌وه‌ی گوناحه‌کانمان بزانین، هه‌موو گوناحه‌کانی ئێمه ده‌به‌خشرێن و ده‌سڕدرێنه‌وه. ئه‌و کاته، برسیه‌تی مه‌عنه‌وی (رۆحی و ده‌روونی) ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. چراکان هه‌ڵده‌کرێن. ژیانێکی جێی ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن. چاکترین هاوڕێی ژیان و شوانی خۆمان دهدۆزێینهوه. له‌وه‌ی ئاگا ده‌بینه‌وه که پاش مه‌رگیش ژیانمان ده‌بێت، ژیانی سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ عیسا له به‌هه‌شتی هه‌رماندا!
"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خوا هێنده جیهانی خۆش ده‌وێت که ته‌نیا کوڕه‌که‌ی خۆی به‌خت کرد، تاکو هه‌ر که‌سێ ئیمانی پێی بێت، له نێو نه‌چێت به‌ڵکو ژیانی هه‌رمانی (نه‌مرانه) هه‌بێت" (جان ۳:۱۶).
داخوا به بۆنه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سێح بڕیارێکتان داوه؟ ئه‌گه‌ر وایه، تکایه له سه‌ر دوکمه‌ی "ئه‌مڕۆ مهسێحم په‌سند کرد" کرته بکه‌ن
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی
به‌رنامه‌ی رزگاریی/رێگای رزگاریی چییه؟
|