په‌سند کردنی عیسا وه‌کو رزگارکه‌ری تاکه‌که‌سی به چ واتایه‌که؟
پرسیار: په‌سند کردنی عیسا وه‌کو رزگارکه‌ری تاکه‌که‌سی به چ واتایه‌که؟
وه‌ڵام:
داخوا عیساتان وه‌کو رزگارکه‌ری تاکه‌که‌سی خۆتان په‌سند کردووه؟ بۆ به دروستی تێگه‌یشتن له‌م پرسیاره، ده‌بێت سه‌ره‌تا له وشه‌کانی "عیسا مه‌سێح"، "تاکه‌که‌سی" و "رزگارکه‌ر" تێبگه‌ن.
عیسا مه‌سێح کێیه؟ زۆربه‌ی خه‌ڵک عیسا مه‌سێح به پیاوێکی چاک، مامۆستایه‌کی گه‌وره یان ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌زانن. هه‌مووی ئه‌م سیفه‌تانه سه‌باره‌ت به عیسا هه‌قێقه‌تی هه‌یه به‌ڵام راستی و واقیعی که‌سایه‌تی ئه‌و به‌ته‌واوه‌تی پیشان ناده‌ن. ئینجیل ده‌ڵێت که عیسا جه‌سته‌ی خوایه، خوا وه‌کو مرۆڤه (جان ۱: ۱، ۱۴ چاولێکه‌ن). خوا پێی نایه سه‌ر زه‌وی تاکو ئێمه فێر کات، شه‌فا بدات، راست کاته‌وه، لێ بوورێت و بۆ ئێمه گیان بدات! عیسا مه‌سێح خوایه، خولقێنه‌ر و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حاکمه. داخوا ئه‌م عیساتانه په‌سند کردووه؟
رزگارکه‌ر چییه و بۆچی پێویستمان به رزگارکه‌رێک هه‌یه؟ ئینجیل ده‌ڵێت که ئێمه هه‌موومان تووشیاری گوناح ببوینه؛ کرده‌وه‌ی شه‌یتانیمان جێبه‌جێ کردووه (رۆمی ۳:۱۰-۱۸). ده‌ره‌نجامی گوناحه‌کانمان، شیاوی توندوتیژی و دادوه‌ریی خواین. ته‌نیا سزای ئه‌و گوناحانه‌ی که له به‌رانبه‌ری خوایه‌کی بێ کۆتایی و نه‌مردا جێبه‌جێ کراون، سزایه‌کی بێ کۆتاییه (رۆمی ۶:۲۳؛ په‌رتوکی ئاسمانی ۱۵-۲۰: ۱۱). هه‌ر به‌م هۆیه پێویستمان به رزگارکه‌ره!
عیسا مه‌سێح پێی نایه سه‌ر زه‌وی و به جێگه‌ی ئێمه گیانی دا. مه‌رگی عیسا سزایه‌کی بێ کۆتایی بۆ گوناحه‌کانی ئێمه بوو (۲ قۆرنتیان ۵:۲۱). عیسا بۆ دانه‌وه‌ی تاوانی گوناحه‌کانی ئێمه گیانی دا (رۆمی ۵:۸). عیسا بووه هه‌ڵگری ئه‌م سزایانه تاکو ئێمه مه‌جبوور نه‌بین بۆ وه‌ها شتێک. زیندووکردنه‌وه‌ی عیسا پاش مه‌رگ سه‌لماندی که مه‌رگی ئه‌و بۆ دانه‌وه‌ی تاوانی گوناحه‌کانی ئێمه به‌س بوو. هه‌ر به‌م هۆیه، عیسا ته‌نیا رزگارکه‌ری ئێمه‌یه (جان ۱۴:۶؛ کرده‌وه‌کان ۴:۱۲)! داخوا باوه‌ڕتان به عیسا هه‌یه وه‌کو رزگارکه‌ری خۆتان!
داخوا عیسا رزگارکه‌ری "تاکه‌که‌سی" ئێمه‌یه؟ زۆربه‌ی خه‌ڵک مه‌سێحی بوون به چوون بۆ که‌لیسا، به‌ڕێوه‌بردنی رێ و ره‌سمی ئایینی و/یان جێبه‌جێ نه‌کردنی هه‌ندێ له گوناحه‌کان ده‌زانن. مه‌سێحی بوونی راسته‌قینه، دامه‌زرانی پێوه‌ندییه‌کی تاکه‌که‌سییه له‌گه‌ڵ عیسا مه‌سێح. په‌سندکردنی عیسا وه‌کو رزگارکه‌ری تاکه‌که‌سیتان به واتای ئیمان و بڕوای خۆ به‌وه. هیچ که‌سێ به ئیمانی دیتران رزگار نابێت. هیچ که‌سێ به جێبه‌جێ کردنی کرده‌وه‌ی تایبه‌ت نابه‌خشرێت. ته‌نیا رێگای رزگاری، په‌سندکردنی عیسا وه‌کو رزگارکه‌ری خۆ، بڕوا به مه‌رگی ئه‌و وه‌کو دانه‌وه‌ی تاوانی گوناحه‌کانی ئێمه و بڕوا به زیندووبوونه‌وه‌ی ئه‌و وه‌کو گهڕهنتی ژیانی هه‌رمانه (جان ۳:۱۶). داخوا عیسا رزگارکه‌ری تاکه‌که‌سی ئێوه‌یه؟
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت عیسا مه‌سێح به رزگارکه‌ری خۆتان بزانن، ئه‌و وشانه‌ی خواره‌وه بۆ خوا بڵێنه‌وه. له بیرتان هه‌بێت، خوێندنی ئه‌م دوعایه یان هه‌ر دوعایه‌کی تر ئێوه رزگار ناکات. ته‌نیا ئیمان به مهسێحه که ئێوه له گوناح رزگار ده‌کات. ئه‌م دوعایه رێگایه‌که بۆ ده‌ربڕینی ئیمانتان به خوا و سوپاسی ئه‌و بۆ رزگار کردنی ئێوه. "خوایا، ده‌زانم که له به‌رانبه‌ر تۆدا تووشیاری گوناح ببوومه و شیاوی سزادانم. به‌ڵام عیسا مه‌سێح، هه‌ڵگری سزایه‌ک بوو که من شیاوی ئه‌وه بووم تاکو له رێگای ئیمان به‌و، ببه‌خشرێم. بۆ رزگاری به تۆ ئیمان ده‌هێنم. به هۆی ره‌حمه‌ت و لێ بووردوویی مه‌زنی تۆ – که‌ره‌می ژیانی هه‌رمان. سوپاسگوزارم! ئامین!"
داخوا به بۆنه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سێح بڕیارێکتان داوه؟ ئه‌گه‌ر وایه، تکایه له سه‌ر دوکمه‌ی "ئه‌مڕۆ مهسێحم په‌سند کرد" کرته بکه‌ن
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی
په‌سند کردنی عیسا وه‌کو رزگارکه‌ری تاکه‌که‌سی به چ واتایه‌که؟
|