settings icon
share icon
پرسیار

ئایا لەڕوانگەی کتێبی پیرۆزەوە، خووی نهێنی (دەستپەڕ) گوناهە؟

وه‌ڵام


کتێبی پیرۆز بەتایبەتی باسی خووی نهێنی ناکات و تەنانەت باسی ئەوەش ناکات کە گوناهە یان نە. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە خووی نهێنی دەرەنجامی بیر و فکر و وروژانی سێکسییە یان دەرەنجامی سەیرکردنی وێنەی و ڤیدیۆی ڕووتە. ئەمانە ئەو کێشانەن کە دەبێت ڕوبەڕویان ببینەوە. ئەگەر گوناهی هەوەس و بیر و فکرە بێڕەوشتییەکان و وێنە و ڤیدیۆ ڕووتەکان چارەسەرکرا، ئەوا ئەوکات زاڵبوون بەسەر خووی نهێنیدا زۆر ئاسان دەبیت. زۆر کەس هەن کە هەست بە تاوان دەکەن کاتێک خووی نهێنی دەکەن بەڵام لەڕاستیدا دەبێت زیاتر لەبەرانبەر ئەو شتانەدا هەست بە گوناه بکەین کە بەرەو خووی نهینی پەلکێشمان دەکەن و دەبێت داوای بەخشین بکەین.

چەند بنەمایەکی کتێبی پیرۆز هەن کە دەتوانین لە بەرانبەر کێشەی خووی نهێنیدا جێبەجێیان بکەین. (ئەفەسۆس ٥: ٣) دەڵێت: "داوێنپیسی و هه‌موو گڵاوییه‌ك یان چڵێسییه‌ك با له‌نێوتاندا ناوی نه‌بێت." بەڕاستی بەلای منەوە جێگەی پرسیارە کە چۆن دەبێت خووی نهێنی ئەم ئایەتە تێپەڕێنێت و بەردەوام بێت. (یەکەم کۆرنسۆس ١٠: ٣١) دەڵێت: "بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خواردتان یان خواردتانه‌وه‌ یان هه‌ر شتێكتان كرد، هه‌موو شتێك بۆ شكۆی خودا بكه‌ن." ئەگەر ئەو کارەی کە دەیکەیت یەزدان شکۆدار ناکات، کەواتە نابێت بیکەیت. ئەگەر کەسێک تەواو دڵنیا نییە لەوەی ئەو کارەی کە دەیکات دەبێتە هۆی دڵخۆشکردنی خودا، ئەوا ئەو کارە گوناهە و نابێت ئەنجامی بدات. "هەر شتێک لە باوەڕەوە نەبێت گوناهە" (ڕۆما ١٤: ٢٣). جگە لەمەش دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە ڕۆحمان ڕزگارکراوە و ئێمە هی خوداین (واتە خودا خاوەنی جەستە و ڕۆحمانە). "نازانن كه‌ له‌شتان په‌رستگای ڕۆحی پیرۆزه‌ كه‌ له‌ ئێوه‌دایه‌ و له‌لایه‌ن خوداوه‌یه‌ هه‌تانه‌؟ ئێوه‌ش هی خۆتان نین، چونكه‌ ئێوه‌ به‌ نرخێك كڕاون. جا به‌ له‌شتان خودا شكۆدار بكه‌ن" (یەکەم کۆرنسۆس ٦: ١٩- ٢٠). ئەم ئایەتە ئاگادارمان دەکاتەوە لەوەی کە چی بە جەستەمان بکەین و چۆن هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەین. لەژێر ڕۆشنایی ئەو بنەمایانەی کە باسمان کردن، بۆمان دەردەکەوێت کە بەپێی کتێبی پیرۆز خووی نهێنی (دەستپەڕ) گوناهە و نابێت ئەنجامی بدەین. زۆر ڕوونە کە خووی نهێنی بەهیچ شێوەیەک نابێتە هۆی شکۆدارکردنی یەزدان؛ هەروەها لەو تاقیکردنەوەدا شکستی هێنا کە یەزدان خاوەنی جەستەی ئێمەیە.

English



بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی

ئایا لەڕوانگەی کتێبی پیرۆزەوە، خووی نهێنی (دەستپەڕ) گوناهە؟
Facebook icon Twitter icon Pinterest icon Email icon
© Copyright Got Questions Ministries