هه‌بوونی ژیانی هه‌رمان؟
پرسیار: هه‌بوونی ژیانی هه‌رمان؟
وه‌ڵام:
ئینجیل رێگایه‌کی روون به‌ره‌و ژیانی هه‌رمان پێشکه‌ش ده‌کات. سه‌ره‌تا ده‌بێت قبووڵ بکه‌ین که له به‌رانبه‌ر خواوه‌ندا تووشیاری گوناح ببووینه: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌مووان تووشیاری گوناح بووینه و له به‌رانبه‌ر گه‌وره‌یی خوادا ناتوانین" (رۆمی ۳:۲۳). ئێمه هه‌موومان تووشیاری کرده‌وه‌گه‌لێک ببوینه که بووه‌ته هۆی ناره‌زایی خوا و ئێمه‌ی شیاوی سزادان کردووه. له‌وێوه که هه‌مووی گوناحه‌کانی ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌و خوایهیدا که نه‌مره جێبه‌جێ کراون، به‌ته‌نیا سزادانێکی هه‌میشه‌یی شیاوی ئێمه‌یه. "سزای گوناح مردنه، به‌ڵام که‌ره‌می خوا، ژیانی هه‌رمان له رێگای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێمه عیسا مهسێحه" (رۆمی ۶:۲۳)
وێرای ئه‌وه، عیسای مه‌سێح که بێ گوناحه (مه‌عسووم) (۱ پیتێر ۲:۲۲)، کوڕی نه‌مری خوا بووه‌ته مرۆڤ (جان ۱:۱، ۱۴) و به گیان به‌خت کردن، تاوانی کرده‌وه‌کانی ئێمه‌ی دایه‌وه. "خوا به‌مجۆره عه‌شقی خۆی سه‌باره‌ت به ئێمه پیشان ده‌دات: وێرای ئه‌وه‌ی که هێشتا گوناحکار بووین، مه‌سێح به بۆنه‌ی ئێمه‌وه گیانی به‌خت کرد" (رۆمی ۵ :۸). عیسای مه‌سێح له سه‌ر خاچ گیانی دا (جان ۴۲-۱۹:۳۱) و سزادانێکی به سه‌ردا سه‌پا که شیاوی ئێمه‌یه. سێ رۆژ دواتر له شوێنگه‌ی مه‌رگ راپه‌ڕی (۱ قۆرنتیان ۴-۱۵ :۱) و سه‌رکه‌وتنی خۆی له به‌رانبه‌ر گوناح و تیاچووندا سه‌لماند "به‌و ره‌حمه‌ته بێ کۆتاییه‌ی که هه‌یه‌تی، به زیندووکردنه‌وه‌ی عیسای مه‌سێح، هیوایه‌کی نوێی به ئێمه به‌خشیوه" (۱ پیتێر ۱:۳)
ده‌بێت له رێگای ئیمانه‌وه، روانگه‌ی خۆمان له‌سه‌ر مه‌سێح – ئه‌وه‌ی که ئه‌و کێیه، چی کرد و بۆچی وای کرد – بگۆڕین تاکو رزگار ببین. (کرده‌وه‌کان ۳:۱۹). ئه‌گه‌ر ئیمانمان پێی بێت، باوه‌ڕ بکه‌ین که مه‌رگی ئه‌و له سه‌ر خاچ بۆ دانه‌وه‌ی تاوانی گوناحه‌کانی ئێمه بووه، ده‌به‌خشرێین و بۆ هه‌بوونی ژیانێکی هه‌رمان له به‌هه‌شتدا هیوادار ده‌بین. "چۆنکو خوا ئه‌وه‌نده جیهانی خۆش ده‌وێت که کوڕه‌که‌ی خۆی به‌خت کرد تاکو هه‌ر که‌سێ ئیمانی به‌و بێت تیا نه‌چێت و ژیانێکی هه‌رمانی هه‌بێت" (جان ۳:۱۶). "ئه‌گه‌ر به زاری خۆتان دان به‌وه‌یدا بنێن که "عیسا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته" و له دڵه‌وه باوه‌ڕتان هه‌بێت که خوا ئه‌وی زیندوو کردۆته‌وه، رزگار ده‌بن" (رۆمی ۱۰:۹). ئیمانی ره‌ها به ته‌واوبوونی کاری مه‌سێح له سه‌ر خاچ ته‌نیا رێگای راسته‌قینه به‌ره‌و ژیانی هه‌رمانه! "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ره‌حمه‌ته که ئێوه‌ی رزگار کردووه، له رێگای ئیمانه‌وه، و ئه‌م {ره‌حمه‌ت} له لایه‌ن ئێوه‌وه نییه به‌ڵکو که‌ره‌می خوایه، به هۆی کرده‌وه‌کانتانه‌وه نییه، که‌وایه که‌س نابێت به خۆیه‌وه بنازێت" (ئێفێسسیان ۹-۲:۸)
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت عیسا مه‌سێح به رزگارکه‌ری خۆتان بزانن، ئه‌مه نموونه‌یه‌ک له پاڕانه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌م کاره‌یه. له بیرتان هه‌بێت که، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوعایه یان هه‌ر دوعایه‌کی تر ئێوه رزگار ناکات. به ته‌نیا ئیمان به مهسێحه که ئێوه له گوناح رزگار ده‌کات. ئه‌م دوعایه رێگایه‌که به‌ره‌و ده‌ربڕینی ئیمانتان به خوا و سوپاس لێکردنی بۆ رزگارکردنی ئێوه‌یه. "خوایا، ده‌زانم که له به‌رانبه‌ری تۆدا تووشیاری گوناح ببوومه و شیاوی سزادانم. به‌ڵام عیسا مه‌سێح، هه‌ڵگری سزایه‌ک بوو که من شیاوی ئه‌وه بووم تاکو له رێگای ئیمان به‌و، ببه‌خشرێم، بۆ رزگاری به تۆ ئیمان ده‌هێنم. به هۆی ره‌حمه‌ت و لێ بووردوویی مه‌زنی تۆ – که‌ره‌می ژیانی هه‌رمان، سوپاسگوزارم! ئامین!"
داخوا به بۆنه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سێح بڕیارێکتان داوه؟ ئه‌گه‌ر وایه، تکایه له سه‌ر دوکمه‌ی "ئه‌مڕۆ مهسێحم په‌سند کرد" کرته بکه‌ن
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی کوردی – سۆرانی
هه‌بوونی ژیانی هه‌رمان؟
|